ئامێرێكی بچووك بەڵام گرنگ

ئامێرێكی بچووك بەڵام گرنگ
ئامێرێكی بچووك بەڵام گرنگ
لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا سیستمی بانكی ئەلكترۆنی هەیە و لەم دواییەدا لەو سیستەمەشدا گۆڕانكاری كراوە و ئەركی پارەدان و وەرگرتنیان بە مۆبایل سپاردووە. hypr3 ئامێرێكی بچووكە بە پشت مۆبایلەوە دەنووسرێت و پارێزگاری لە كارتی بانكی و سیستەمی «بیت كوین» دەكات و پارەدان و وەرگرتنەكان ئاسان دەكاتەوە. بەهۆی ئەو ئامێرە بچووكەوە وەك ئەوە وایە هەمیشە جزدانی پارەتان پێ بێت. ئامێرە بچووكە لە یەك كاتدا سێ ئەرك ئەنجام دەدات، كۆدە نهێنییەكان لەخۆیدا هەڵدەگرێت، ناسنامەی بەكارهێنەرەكەیەتی و چونكە پەنجە مۆر دەخوێنێتەوە، گشت كۆدەكانی مۆبایل، یان تەبلێت بە هەر سیستەمێك بێت دەكاتەوە.
Top