مینی كۆمپیوتەرێك سیستەمی كرۆمی دەچێتە سەر

مینی كۆمپیوتەرێك سیستەمی كرۆمی دەچێتە سەر
مینی كۆمپیوتەرێك سیستەمی كرۆمی دەچێتە سەر
كۆمپانیای HP مینی كۆمپیوتەرێكی بچووكی بەرهەم هێناوە كە بە stream mini ناسراوە، كۆمپیوتەرە بچووكەكە بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن، خێرایی 1.4 گیگایە. دوو گیگابایت رامەكەیەتی، هاردی ناوخۆی 32 گیگابایتە و لە جۆری SSDیە. سیستەمی وای-فای لەسەرە.
مینی كۆمپیوتەری ناوبراو قەبارەكەی ناگاتە شەش سەنتیمەتر و كێشیشی حەفتا گرامە. بۆ پەیوەندی بە تەلەڤزیۆنەوە بە زۆری لەم جۆرە كۆمپیوتەرانە سوود دەبیندرێت. هەربۆیە شوێنی دوو كێبڵی Display port و HDMI هەیە. جگە لەوەش چوار پۆرتی USB دوو لە پشتەوەو دوو لە پێشەوەی هەیە. شوێنی خوێندنەوەی میمۆری كارت، دانانی هیدفۆن و سیستەمی بلوتوسیشی لەگەڵدایە.
كیبۆردێك و ماوسێكی تایبەت بەخۆشی هەیە و كاتێك دەیكڕی 200 گیگابایتیش هاردی بەخۆڕایی لە خزمەتگوزاری onedrive بە بەكارهێنەرەكەی دەدرێت.
Top