گلۆپ و داتاشۆ

گلۆپ و داتاشۆ
گلۆپ و داتاشۆ
لەم چەند ساڵەی دواییدا گەلێك ڤیدیۆ پرۆژكتەر كەوتنە بازاڕ، بەڵام ڤیدیۆ پرۆژكتەری جۆری beam لەگەڵ هاوجۆرەكانی خۆی جیاوازی هەیە، ڤیدیۆ پرۆژكتەرەكە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە و تواناكانی گەلێكن. بۆ نموونە بەیانیان لە خەوت هەڵدەستێنێ و نوێترین هەواڵەكان لەسەر شاشە نیشان دەدات، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبووك تویتەر دەكاتەوە. جگەلەوەش دەتوانرێت لەشوێنی گلۆپ دابندرێت و وەك گلۆپ سوودی لێوەربگری، هەروەها بەهۆیەوە سەیری تەلەڤزیۆن بكەی و یاری پلەی ستەیشن و ئیكس بۆكس ئەنجام بدەی. یان پڕۆگرامەكانی چێشت لێنان لەسەر دیوار سەیر بكەی و گوێ لە مۆسیقا بگری و سەیری فیلم بكەی. هەروەها پێشبینی كەش و هەوا بزانی.
Top