كۆنترۆڵی ههمهكارهی سمارت
ریمۆت كۆنتڕۆڵ گەرچی سستیی جەستەیی بۆ مرۆڤ بە دیاری هێناوە، بەڵام خزمەتێكی زۆریشی گەیاندووە، ئێستا كەم ماڵ هەیە چەندین ریمۆت كۆنتڕۆڵی بۆ ئامێرەكانی ماڵەوە نەبێت، بوونی ئەو هەموو ریمۆت كۆنتڕۆڵە تا رادەیەك كێشەیە و ئەگەر ریمۆت كۆنتڕۆڵێك بەتەنیا هەموو ئەركەكانی جێبەجێ كردبا گەلێك گرنگ دەبوو. بۆ نمونە ریمۆت كۆنتڕۆڵێك بۆ سپلیت، تیڤی، كردنەوەی دەرگا، لادانی پەردەكان، هەڵكردنی گلۆپەكان هەبا زۆر گرنگ دەبوو. ئەم خەونەش وەك زۆر ئامانجی دیكە بە ریمۆت كۆنتڕۆڵی جۆری neeo بەدی هات. ئەم ریمۆت كۆنتڕۆڵە ئۆتۆماتیكی ئامێرەكانی ماڵەوە دەناسێ. فەرمانەكان جێبەجێ دەكات. هەروەها بە دانانی پڕۆگرامێكی تایبەت لەسەر مۆبایل دەتوانرێت فەرمانەكانی پێبدەی. لەم ریمۆت كۆنتڕۆڵەدا زانیاری زیاتر لە سی هەزاری ئامێری هۆشمەندی تێدایە و دەكرێت گشت ئەو ئامێرانە تەنیا بەو ریمۆتە كۆنتڕۆڵ بكەی.
