بازنەی دیجیتالی خانمان

بازنەی دیجیتالی خانمان
بازنەی دیجیتالی خانمان
لە داهاتوویەكی نزیكدا ئامێرە دیجیتالییەكان شوێنی ملوانكەی زێڕ و بازنە و پاوانەی زیو دەگرنەوە. لە بازنە دیجیتالییەكاندا شێواز و ستایلەكان بە ویستی بەكارهێنەر دەگۆڕدرێن، لە مۆبایلەكەت دیزاینەكە هەڵبژێرە و بە یەك فەرمان بازنە، یان ملوانكەكەت ستایلی دەگۆڕدرێت. بازنەی Tago arc یەكێكە لەم بازنە دیجیتالیانە. بە تێكەڵاوكردنی تەكنەلۆژیای حیبری ئەلكترۆنی و پیشەسازی مۆدێلی نوێ، بازنەیەكی زۆر جوان چێ دەبێت. ئەم بازنە ئەلكترۆنییە قەت پێویستی بە شەحن كردنەوە نییە و بە پڕۆگرامێك كە لەسەر مۆبایلەكە داندراوە لە نێوان سەدان وێنەی جوان بۆ دیزاینێكی سەرنج راكێش سەرپشك بە كامەیان هەڵدەبژێری. بازنەكان سێ رەنگی زێڕین و زیوین و رەساسیان هەیە.
Top