كۆمپیوته‌ر له‌ ماوسدا

كۆمپیوته‌ر له‌ ماوسدا
كۆمپیوته‌ر له‌ ماوسدا
كۆمپیوتەر رۆژ لەگەڵ رۆژ دیزاین و ستایل و تواناكانی دەگۆڕدرێن، لەمێژە لەسەر مێزەكانی كاركردن كۆمپیوتەر بە شاشەی زەبەلاحەوە نابیندرێن. كۆمپیوتەرەكانیش بچووكتر بوونەتەوە. مۆنیتۆرەكان تەنكتر بوونە. ئەگەر بڵێن ئەم ماوسەی لێرەدا دەبینن كۆمپیوتەرێكی تەواوە، بڕوا دەكەن! بەڵێ ئەمە كۆمپیوتەرێكی تەواوە. كۆمپیۆتەرە ماوسەكە كە بە mouse-box ناسراوە، هەر ئەوەندە بەسە كە كیبۆرد و مۆنیتۆرێكی بۆ دابنێی. خێرایی كۆمپیوتەرە ماوسەكە 1.4 گیگاهێرتزە. سیستەمی وای-فای لەسەرە. جگە لەوە دوو شوێنی usb3 لەسەرە و هاردەكەی 128 گیگابایتە. بەقەد پێشكەوتووترین لاپتۆپی دە ساڵی رابردوو توانای هەیە.
Top