ئەمنییەتی ماڵەوە بە كامێرای چاودێری بسپێرە
كامێرای چاودێری لە سوپەرماركێت و شوێنە ئەمنییەكان و ئەو جێگەیانەی پێویستیان بە چاودێری وردە چەند ساڵێكە لە هەرێمدا پەرەی سەندووە، كەچی لە ماڵەوە كەمتر گرنگی پێدراوە. چونكە پێویستی بە دانانی سیستەمێكی تارادەیەك ئاڵۆزە. بەڵام كامێرای جۆری netatmo كامێرایەكی بچووكە بە دانانی لە ماڵەوە، توانای ناسینی هەموو ئەندامانی ماڵەوەی هەیە و لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و ئەگەر لە دووری ماڵەوەش بێ زانیارییەكان بۆ مۆبایلەكەت دەنێرێ. هەركەسێك جگە لە ئەندامانی ماڵەوە ببینێ وێنەی دەگرێ، دەكرێ لە شوێنی كاریش سەیری ماڵەوە بكەی.
كامێراكە بەشێوەی فول ئێچ دی وێنە دەگرێ. فیلمەكان لەسەر میمۆری خەزن دەكات.
