سۆنی و كامێرای 4K

سۆنی و كامێرای 4K
سۆنی و كامێرای 4K
كۆمپانیای سۆنی یەكێكە لە كۆمپانیا ناسراوەكانی بواری بەرهەمهێنانی كامێرای دیجیتالی، نوێترین كامێرای ناوبراو كامێرای جۆری x1000Vیە كە توانای فیلم هەڵگرتنەوەی بە روونی 4K هەیە. (4K روونییەكەی بە جۆرێكە كە مرۆڤ هەست دەكات لە پەنجەرەیەكی روونەوە سەیری دەرەوە بكات). دەكرێ دوای فیلم هەڵگرتنەوە بە هۆی كێبڵی HDMIیەوە راستەوخۆ لە تەلەڤزیۆنێكی 4K نیشان بدرێن. لێنزەكانی كامێرا دەتوانن گۆشەی 170 پلە بۆ سەرەوەش ببینن. كامێراكە بۆ فیلم هەڵگرتن لە فڕۆكەوە، یان بە ئۆتۆمبێلێك كە خێراییەكەی زۆر بێت گونجاوە و لەو كاتانەدا كوالیتیشی تێكناچێت.
Top