كاتژمێری زیرەك و ئەنالۆگ پێكەوە
سەردەم سەردەمی كاتژمێری هۆشمەند و زیرەكە، كۆمپانیاكان لەم مەیدانەدا لە ركابەریدان، كۆمپانیای connectedevice كە بەرهەمهێنی كاتژمێری هۆشمەندی gogitoیە، هەوڵیداوە كاتژمێرە هۆشمەندەكەی دوو پرد پێكەوە ببەستێتەوە، هەم كاتژمێری ئەنالۆگی كلاسیكی بێت، هەم كاتژمێرێكی هۆشمەندیش بێت. كاتژمێرەكانی كۆمپانیای ناوبراو وەك كاتژمێری كلاسیكی چركەژمێر و خولەكژمێری هەیە، بەڵام بەهۆی گلۆپێكی LED پەیامە هاتووەكان، ئیمێلەكان، ئاگادارییە تەندروستییەكان نیشان دەدات. شاشەكەی لەمسی نییە. جیاوازییەكی گرنگ لەنێوان كاتژمێری هۆشمەندی ناوبراو كاتژمێرەكانی دیكە ئەوەیە كە پێویستی بە شەحنكردنەوە نییە، چونكە بگرە بە باترییەكی بچووك چەندین مانگ كار دەكات.
