ته‌كنه‌لۆژیا له سه‌رووی خه‌یاڵه‌وه
ره‌نگه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌هاتبێت، رۆژێك دابێت سابوونی جل شووشتنیش ببێته دیجیتالی، واته ئامێرێكی دیجیتالی له شێوه‌ی سابوون به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌م بكات یان تێك بچێت جله‌كان بشوات، له‌وه‌ش گرنگتر به‌بێ ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی به جل شوشتن ماندوو بكات. Dolfi ناوی ئه‌و ئامێره دیجیتالییه‌یە له شێوه‌ی سابوونه، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه جله پیسه‌كان بخه‌یه ناو ته‌شتێك ئاوه‌وه و «دۆلفی» بخه‌یه ناو ته‌شته‌كه.. ئیدی به‌هۆی شه‌پۆڵی سه‌رووی ده‌نگ یان به واتا زانستییه‌كه‌ی «ئالتراسیونیك» چلك و قرێژی جله‌كان لاده‌بات.
