فلاش میمۆرییەك كۆدی نهێنی لەسەر دادەندرێت

فلاش میمۆرییەك كۆدی نهێنی لەسەر دادەندرێت
فلاش میمۆرییەك كۆدی نهێنی لەسەر دادەندرێت
فلاش میمۆری بەڕاست لەم سەردەمەدا گەورەترین خزمەتگوزاری لە بواری هەڵگرتن و گواستنەوەی داتاكانی هەیە، بچووكە بە ئاسانی هەڵدەگیردرێت، بەڵام بچووكیی فلاش میمۆری بۆتە هۆی ئەوەی كە زۆر بە ئاسانیش بزر بێت، بە بزربوون، یان دزرانی فلاش میمۆری گشت داتاكان دەكەونە دەست ئەو كەسەی كە فلاش میمۆرییەكەی گیر دەكەوێت. زۆر پڕۆگرام هەن كە ئەگەر لەسەر فلاش میمۆری دابندرێن، دەتوانی كۆدی نهێنی واتە پاسۆورد بدەی بە فلاشەكە.. كۆمپانیای توشیبا بۆ ئەمنییەتی زیاتری فلاش میمۆری بە پڕۆگرام نەوەستاوەو فلاش میمۆرییەكی بەرهەم هێناوە، كە 11 دوگمەی هەیە و بەهۆی دوگمەكانەوە دەتوانرێ كۆدی لەسەر دابندرێ. جگە لەوەش سێ گلۆپی هەیە بەهۆیەوە دەزاندرێت فلاشەكە چەندە داتای لەسەرە. ئەگەر كەسێك كۆدەكە 10 جار بە هەڵە لێبدات گشت زانیارییەكانی ناوەوەی دەسرێنەوە.
Top