بە پێنووس و چەتاڵ لەسەر ئەم تەبلێتە بنووسە
تەبلێت یان مۆبایل بەشێكیان قەڵەمی هۆشمەندیان لەگەڵە، واتە قەڵەمێك كە دەكرێت بەهۆیەوە لەسەر شاشەكەی ئەوەی مەبەستتە بنووسی. كۆمپانیای لینۆڤ تەبلێتیكی بەرهەم هێناوە بەناوی یۆگا2 كە دەكرێت بە هەر شتێكی نووكتیژ وەك، قەڵەم جاف، قەڵەم دار، یان كلیل و تەنانەت كەوچكیش پێی بنووسی.
تەبلێتەكە ویندۆز8ی لەسەرە، شاشەكەی 8 ئینجە و فول ئێچ دییە. تایبەتمەندییەكی دیكەی ئەم تەبلێتە ئەوەیە 426 گرام كێشیەتی، واتە كەمتر لە نیو كیلۆ. تەنكیەكەی 2ملم و نیوە. كامێرای پشتەوەی 8 میگاپیكسلە. میمۆری ناوخۆی 32 گیگابایتە. دوو سپیكەری لەگەڵ دایە.
