منداڵ و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م
ئامێری kizOn كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای LGیه‌وه بۆ منداڵان به‌رهه‌مهاتووه، له‌م دواییه‌دا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی مه‌زنه‌وه كه ئه‌م جۆره به‌رهه‌مانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی وه‌رگرت. ئامێری ناوبراو هی منداڵانی قۆناغی باخچه‌ی ساوایان و سه‌ره‌تاییه. دایك و باوكان ده‌توانن له رێگەی دووره‌وه به‌هۆی مۆبایله‌كانیانه‌وه ئاگاداری هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵه‌كانیان بن. ئامێری kizON به‌هۆی تۆڕی G3, wifi,GPS له‌گه‌ڵ مۆبایل په‌یوه‌ند ده‌درێت، ئه‌و شوێنه‌ی منداڵه‌كان لێی جێگیرن بۆ دایك و باوكیان به‌ڕێ ده‌كات. به‌هۆی ئامێره‌كه‌وه دایك و باوكان ده‌توانن باشتر له منداڵه‌كانیان دڵنیا بن. ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه ئامێره‌كه وه‌ك بازووبه‌ندێك له مه‌چه‌كی منداڵه‌كه بخرێت، كارایی ئامێره‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، به‌ڵكو منداڵه‌كانیش ده‌توانن به داگرتنی دوگمه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی بە دایك و باوكیانەوە بكەن و پێكه‌وه قسه بكه‌ن. ئامێری ئاماژه بۆ كرا‌و، دژه ئاو و تۆز و خۆڵه رامێكی 64 گیگابایتی هه‌یه. باترییه‌كه‌ی هه‌تا 36 كاتژمێر دانابه‌زێت.
