مەچەكبەندی تەندروستی چاودێری مۆبایل
لە پێشانگەی ساڵانەی CESی ئەمساڵدا، كۆمپانیای لینۆڤ رۆڵێكی چالاكی بینی، چەندین بەرهەمی خۆی لەم پێشانگایەدا خستەڕوو، یەكێك لەم بەرهەمە دیجیتالیانە مەچەكبەندێك بوو بەناوی Vibe band VB10یە. مەچەكبەندە هۆشمەندەكە شاشەكەی 1.43 ئینجە و لەجۆری E-inkە. مەچەكبەندەكە بەبێ شەحنكردنەوە هەتا هەفتەیەك كار دەكات، بە تەڕبوون تێكناچێت. گرنگترین تایبەتمەندی بازنە دیجیتالییەكە ئەوەیە كە هەر دوو سیتسەمی ئەندرۆید و ios دەخوێنێتەوە. دەتوانرێت ئەو هەنگاوانەی دەیان پێوی بژمێرێ. رێژەی كالۆری سووتاو نیشان بدات. مەودای رۆیشتوو بزانی و ئاگاداری خەوی بەكارهێنەرەكەی بێ. پەیوەندی و پەیامەكان نیشان دەدات، لە پەیامەكانی فەیسبوك و تویتەریش ئاگادارت دەكاتەوە. توانایەكی بازووبەندەكە ئەوەیە كە رێگا نادات بەكارهێنەر لە مۆبایلەكەی دووربكەوێتەوە، هەركە مۆبایلەكەت لەبیرچوو ئاگادارت دەكاتەوە.
