فرۆگ تیڤی ئامێرێك بۆ یاری ئەلكترۆنی
تەكنەلۆژیای نوێ جیهانی یاریكردنیشی گۆڕی، یارییە فۆلكلۆرییەكان تەنیا ناویان لە فەرهەنگ و قامووسدا ماوە و بوونە مێژوو، هەر رۆژە و ئامێرێكی یاری ئەلكترۆنی دەكەوێتە بازاڕ، پلەی ستەیشن، ئیكس بۆكس، پی ئێس پی...تاد. لەم دواییەدا فرۆگ تیڤیش ناوی هاتە ناو ئامێری یارییە ئەلكترۆنییەكان. froge tv بەرهەمی كۆمپانیای razerە، ئەم ئامێرە بچووكە دوو ئەرك ئەنجام دەدات، بە بەستنەوەی بە هێڵی ئینتەرنێت دەتوانرێ لە یارییەكانی گوگڵی پلەی چوار كەس پێكەوە یاری بكەن، هەم دەكرێت ئەم یارییانەی لە كۆمپیوتەردان بەبێ گرفت بیانكاتەوە. لەبواری هاردوێر (سەختە ئامراز)یشەوە گونجاوە، رامەكەی دوو گیگابایتە. كارتی گرافیكی گونجاوی لەسەرە. سیستەمی بلوتوس 4ی لەسەرە، جگە لە چەند كەلێنێكی دانانی كێبڵ، شوێنی دانانی «ئەتەرنێت گیگابایت» دانانی usb و دانانی كێبڵی HDMI بۆ پەیوەندی دانی لەگەڵ تەلەڤزیۆن تێدایە.
