مۆبایلێكی تایبەت بە ڤاڵانتاین

مۆبایلێكی تایبەت بە ڤاڵانتاین
مۆبایلێكی تایبەت بە ڤاڵانتاین
لەم ماوەیەدا كۆمپانیایەكی ژاپۆنی مۆبایلێكی نوێی بەناوی heart واتە (دڵ) بەرهەم هێناوە، مۆبایلەكە دیزاینەكەی وەك دڵ دەچێت بە سووڕاندنی لە ناوەندەوە وەك شێوەی دڵی لێدێت، ئەگینا لە حاڵەتی ئاساییدا وەك مۆبایلێكی دیكەیە، مۆبایلێكە هیچ تایبەتمەندییەكی نوێی تێدا نییە، وەك مۆبایلە كلاسیكییەكان دەچێت، شاشەكەی رەش و سپییە. نە كامێرای تێدایە و نە هیچ شتێكی دیكە، تەنیا دەتوانی بەهۆیەوە پەیوەندییەكان وەڵام بدەیەوە و پەیامەكان بخوێنیتەوە. زیاتر وەك ستایل و دیزاین سەرنجڕاكێشە ئەگینا گرنگییەكی ئەوتۆی نییە.
Top