داتاشۆیەكی بچووك بە كوالیتییەكی بەهێز
داتاشۆ ئەو ئامێرەی كە بۆ نیشاندانی وێنە لەسەر دیوار یان پارچەیەكی سپییە، بۆ وانە وتنەوە، بۆ سیمینار و كۆر بۆ نیشاندانی فیلم لە شوێنە گشتییەكان سوودێكی باشی هەیە. كۆمپانیای ZTE ڤیدیۆ پرۆژكتەر (داتاشۆ)یەكی بەرهەم هێناوە بچووكە و لەگەڵ سیستەمی ئەندرۆید دەگونجێت و توانای نیشاندانی فیلمی بە كوالیتی HD هەیە. هاوكات لەگەڵ نیشاندانی فیلم دەتوانرێت لە ئینتەرنێتیش سوود وەربگری. ڤیدیۆ پرۆژكتەری spro2 وەك ئاماژەی پێكرا سیستەمی ئەندرۆید دەخوێنێتەوە، فیلم، پرۆگرامەكانی تەلەڤزیۆن بە خێراتر دەبینی. ریمۆت كۆنتڕۆڵی تایبەتی خۆیشی لەگەڵدایە. جگە لەوەش شاشەیەكی 5 ئینجی لەگەڵدایە و رامەكەی 2 گیگابایتە. شەحن دەكرێتەوە. هەر پرۆگرامێكی ئەندرۆیدیش كە حەزت لێ بێت دەتوانی لەسەری دابەزێنی. وەك (هاپ)ێكیش دەتوانرێت هەتا دە ئامێری مۆبایل لە تۆڕی GLTE4ی خۆیدا بگونجێنێ.
