چاویلكەیەكی هۆشمەند ركابەرێكی جیدی گوگڵ گلاس
گوگڵ گلاس، كە یەكەم چاویلكەی هۆشمەند بوو لەلایەن كۆمپانیای گوگڵەوە بەرهەم هات، دواتر زۆر كۆمپانیا هەوڵیاندا چاویلكەی هۆشمەند بەرهەم بێنن، بەڵام هیچیان وەك سۆنی نەبوو بە ركابەرێكی جیدی بۆ گوگڵ گلاس. چاویلكەی هۆشمەندی سۆنی بەناوی smart eyeglass attaché دەكرێت لەسەر هەر چاویلكەیەكی ئاسایی دابندرێت. ئەو وێنە و فیلمانەی لەو چاویلكەیە نیشان دەدرێن تەواو رەنگین. بەهۆی ریمۆت كۆنتڕۆڵەوە دەتوانرێت سەیری وێنەو فیلمەكان بكەی.
