مەچەكبەندێكی جیاواز لە هەمووان
لە لاپەڕەی ئایتیدا زۆر جار باسی مەچەكبەندی سمارتمان كردووە و كارایی و جۆر و تایبەتمەندییەكانمان روونكردۆتەوە، تایبەتمەندی زۆربەیان وەك یەك دەچێت بە هەندێك جیاوازییەوە. بەڵام مەچەكبەندی myo جیاوازە لە هەموویان، ئەم مەچەكبەندە لە دەست دەكرێت و بە بلوتوس بە كۆمپیوتەر، یان مۆبایلێكی هۆشمەند پەیوەند دەدرێت. لەناو ئەو مەچەكبەندە هەستەوەری تایبەتی تێدایە كە دەتوانێت جووڵەكانی دەست بۆ هەرلایەك بناسێ و لێكی بداتەوە و بیانكات بە فەرمانێكی تایبەت. بۆ نموونە كاتێك مایو لەگەڵ كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت، دەتوانیت فیلمێك ببەیەوە پێشەوە یان بۆ دواوەی بگێڕیەوە، یان سلایدەكان بگۆڕی، لە یاری ئەلكترۆنیدا بەبێ ماوس، یان جویستیك (دەسكی ئەتاری) دەتوانی كاراكتەری یارییەكان كۆنترۆڵ بكەی.
