لایترۆ نیگایەك بۆ هونەری وێنەگرتن
كاتێك سێ ساڵ لەمەوبەر كامێرای لایترۆ بەرهەم هات هەرچەندە بیرۆكەیەكی نوێ بوو، بەڵام نەیتوانی سەرنجی جیهانی وێنەگرتن بۆلای خۆی رابكێشێ، چوارچێوەی لاكێشەیی بەهیچ جۆرێك بۆ وێنەگرانی پیشەیی سەرنجڕاكێش نەبوو. بەڵام لە راستیدا كامێراكە كارێكی ئەنجام دەدات كە بە كامێرای دیكە نەدەكرا. وێنەگر دەتوانێت پاش وێنەگرتن و هەڵگرتنی وێنەكە، لەسەر هەر بەشێك لە وێنەدا نیازی بێت فۆكوس بكات، بەڵام ساڵی 2014 ڤێرژنی نوێی كامێراكە بەناوی Lytro IIIum كەوتە بازاڕ، كە وەك كامێرایەكی ئاسایی وایە و هەڵگرتن و بەكارهێنانی ئاسانە، كامێراكە شاشەیەكی 4 ئینجی لەمسی لەگەڵدایە.
