تەبلێتی 27 ئینجی تایبەت بە نەخشەسازان
نەخشەسازی واتە دیزاین، چ رۆژنامە و گۆڤار بێت، چ ئەندازیاری و ئەنیمەیشن و سێ دۆری بێت، پێویستی بە ئامێری بەهێزە، كاری گرافیكی بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت دەبێت بەهێزترین ئامێری هەبێت. لاپتۆپ و كۆمپیوتەرێكی تایبەت بە دیزاین دەبێ جیاواز بێت لە كۆمپیوتەر و لاپتۆپێكی ئاسایی. لەم ماوەیەدا تەبلێتیش هاتۆتە ریزی ئامێرەكانی تایبەت بە دیزاین و نەخشەسازی. كۆمپانیای wacom لە پێشانگای ساڵانەی CESدا دوو تەبلێتی 27 ئینجی خستەڕوو، كە بۆ هونەرمەندانی وێنەگری پیشەیی و نەخشەسازی گونجاون. تەبلێتی جۆری cintiq 27QHD و cintiq 27QHD شوێنگرەوەی تەبلێتەكانی پێشووی كۆمپانیای ناوبراون.
هەردوو تەبلێتەكە كوالیتی نیشاندانیان لەسەرووی فول ئیچ دییە. جگە لەوەش لە ئامێری كۆنتڕۆڵ لە رێگەی دوورە واتە Express key سوود وەردەگرێت، تایبەتمەندی Touch ring یارمەتیدەرە بە شێوەیەكی سادە سكرۆڵ و زوم بكرێت. ئەو قەڵەمە تیشكییەی لەگەڵ ئەم تەبلێتانەدان نوكەكانی دەگۆڕدرێت، بۆیە بۆ هونەرمەندان بە شتێكی زۆر گرنگ دێتە ژمار.
