كاتژمێرێكی هۆشمەند بە سیستەمێكی جیاواز

كاتژمێرێكی هۆشمەند بە سیستەمێكی جیاواز
كاتژمێرێكی هۆشمەند بە سیستەمێكی جیاواز

زۆربەی ئەو كاتژمێرە سمارتانەی لە بازاڕدان جا لەلایەن هەر كۆمپانیەكەوە بێت، بە دوو سیستەمی ئەندرۆید و ios كار دەكەن، كەمتر سوود لە سیستەمی Palm وەرگیراوە، سیستەمی ناوبراو سەردەمێك لەلایەن كۆمپانیای palmەوە سوودی لێوەرگیرا، بەڵام كەس پێشوازی لێنەكرد، دواتر كۆمپانیای HP ئەم سیستەمەی بەكارهێنا كەچی ئەویش بە دەردی كۆمپانیای palm چوو شكستی هێنا، كاتێك LG سیستەمەكەی كڕی لەسەرەتادا سیستەمەكەی لەسەر تەلەڤزیۆنە سمارتەكانی خۆی دانا، ئێستا كاتژمێرێكی سمارتی بە هاوكاری كۆمپانیای Audi كە تایبەتە بە ئۆتۆمبێل سازی بەرهەمهێناوە. رەنگە پرسیارێك بێتە گۆڕێ و بڵێن LG و ئۆدی چ پەیوەندییەكان پێكەوە هەیە؟ ئاخر كاتژمێرە هۆشمەندەكە جگە لەوەی سەربەخۆ وەڵامی پەیوەندییەكان دەداتەوە و كورتەپەیام بەڕێ دەكات، كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلیش دەكات وەك كردنەوە و داخستنی دەرگا، هەڵكردنی و كوژاندنەوەی ئۆتۆمبێل بە كورتی جێگەی سویچی ئۆتۆمبێلی گرتۆتەوە..
Top