پرێنتەرێكی بچووك و توانایەكی زۆر

پرێنتەرێكی بچووك و توانایەكی زۆر
پرێنتەرێكی بچووك و توانایەكی زۆر
پرێنتەر لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا رۆڵێكی گرنگ دەبینێ، ئەو داتاكان لە شێوەی دیجیتالی دەخاتە سەر كاغەز، پێشووتر پرێنتەرەكان قەوارەی گەورە و كێشی مەزنیان هەبوو، لەم ساڵانەدا پرێنتەری بچووكیش بەرهەمهێنراون، بەڵام هەر لەسەر شێواز و ستایلی پرێنتەرە گەورەكان.. بەڵام ئەمجارەیان شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیای نوێ لە تاقیگەی zuta پرێنتەرێكیان بەرهەمهێنا شێوازی كاركردنەكەی جیایە. پرێنتەرەكە تەنیا بە قەند نیو كۆپێكی قاوە دەبێت و بەهۆی سیستەمی وای-فای لەگەڵ كۆمپیوتەر، تەبلێت، و مۆبایل پەیوەند دەدرێت. بۆ پرێنت كردن تەنیا ئەوەندە بەسە كە پرێنتەرەكە لەسەر گۆشەی چەپی كاغەز لەلای سەرەوە دابنێی، پاشان فەرمانی پرێنت كردن بدەی.. ئیدی دوای ئەوە پرێنتەر دەست دەكات بە پرێنت كردن.
Top