پردێك له‌نێوان مۆبایل و كۆمپیوته‌ردا
بۆ په‌یوه‌ندی نێوان مۆبایل و كۆمپیوته‌ر پێویسته كێبڵ، یان سیسته‌می بلوتوس، یان وای-فای هه‌بێت، هه‌ندێك پڕۆگرامیش هه‌ن كه وه‌ك پردێك له‌نێوان مۆبایل و كۆمپیوته‌ردا كار ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌م پڕۆگرامانه Airdroidـه، گرنگی ئه‌م پڕۆگرامه به جۆرێكه هه‌تا ئێستا 50 ملیۆن كه‌س دایانبه‌زاندووه.
به‌هۆی ئه‌م پڕۆگرامه‌وه رێكخستنی كورته‌په‌یامه‌كان و وه‌رگرتنی په‌یامه‌كان له كۆمپیوته‌ر، توانایه‌كی گرنگه له‌م پڕۆگرامه‌دا هه‌یه. به‌هۆی ئه‌و پڕۆگرامه‌وه به‌ئاسانی ده‌توانی په‌یامه‌كان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر بخوێنیه‌وه، وه‌ڵام بده‌یه‌وه، كورته‌په‌یامی نوێ بنێری، هه‌ر كارێك له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ئه‌نجام بده‌ی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه ده‌بیندرێت.
فایله‌كانی وه‌ك مۆسیقا، ڤیدیۆ، وێنه‌ی سه‌ر مۆبایله‌كه به‌ئاسانی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر خه‌زن ده‌كرێن، داخستن و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی مۆبایله‌كه له تواناكانی ئه‌م پڕۆگرامه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌كرا مۆبایله‌كه‌ت بدۆزیه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌كرێت گشت زانیارییه‌كانی ناوه‌وه‌ی بسڕیه‌وه. ته‌نانه‌ت ده‌توانیت هه‌ر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه پڕۆگرامه‌كان دابه‌زێنیه‌وه سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت. له سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌توانی كامێراكانی مۆبایله‌كه‌ت به‌گه‌ڕ بخه‌ی و هه‌م به كامێرای پێشه‌وه و هه‌م به كامێرای پشته‌وه وێنه بگری، ته‌نانه‌ت ده‌كرێت كامێرای مۆبایله‌كه‌ت بكه‌ی به‌كامێرای چاودێری، تواناكانی زیاتر له‌وه‌ن كه ئاماژه‌مان پێدا ئێوه ده‌توانن له ئینته‌رنێت بێ به‌رامبه‌ر پڕۆگرامه‌كه دابه‌زێنن.
