لانكی زیرەك بە راژاندن و لای لایی منـداڵ دەخەوێنێ

لانكی زیرەك بە راژاندن و لای لایی منـداڵ دەخەوێنێ
لانكی زیرەك بە راژاندن و لای لایی منـداڵ دەخەوێنێ
لانك یان بێشكە لە ناو كەلەپووری گەلەكەمان دا جێگەی دیارە، هێشتاش لە دێهات و بەشێك لە ماڵەكانی شاردا بۆ حەوانەوەی منداڵ سوود لە بێشكە دەبینن، هەرچەندە دەڵێن لە بواری تەندروستییەوە لانكی كوردەواری دەبێتە هۆی ئازاری منداڵەكە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بێشكە وەلانەنراوە..
لە كەلتووری گەلانی دیكەشدا لانك بوونی هەیە، لە پیشانگای ساڵانەی CESدا بێشكەیەكی دیجیتالی بەناوی mamaroo نیشاندرا، بێشكەكە بە ئارامی و لەسەرخۆ بێ ئەوەی كە منداڵەكە لە خەو هەستێنێ رادەژێت، لە رێگەی مۆبایلەوە كۆنتڕۆڵ دەكرێت ئەو گۆرانی یان لایە لایەی كە داتناوە لە بڵندگۆی لانكەكە بڵاو دەبێتەوە. هەر كاتێك منداڵەكە دەستی بە گریان كرد خۆی رادەژێتەوە...
Top