لە داهاتوودا شۆفێری نامێنێ

لە داهاتوودا شۆفێری نامێنێ
لە داهاتوودا شۆفێری نامێنێ
لێخوڕینی ئۆتۆمبێل پێویستی بە لێهاتوویی و شارەزایی هەیە، لە راستیدا شۆفێری زانستێكە، هەرچەندە لەم هەرێمەدا ئەوەی گرنگی پێنەدرێت شۆفێرییە. لەداهاتوودا ئۆتۆمبێلەكان وەك خۆیان نامێنن، ئێستاكەش بە بەراورد بە دە ساڵی رابردوو گۆڕانێكی گەورەیان بەسەردا هاتووە، بەپێی نوێترین داهێنانی كۆمپانیای مارسێدس ئیدی شۆفێریش ئەو رۆڵەی نامێنێ و ئۆتۆمبێل ئۆتۆماتیكی دەڕوات و هیچ گرفتێكیش روونادات، باشتر لە شۆفێری مرۆڤ هێماكان دەخوێنێتەوە و رێنماییەكان وەبەرچاو دەگرێت. ئۆتۆمبێلە شۆفێر ئۆتۆماتیكییەكەی مارسێدس بە F015 luxury in motion ناسراوە. ئۆتۆمبێلەكە كە لە پیشانگەی ساڵانەی ces خرایەڕوو و نیشاندرا، لە راستیدا شۆفێر و سەرنشینەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە وەك یەك وان، شۆفێر دەتوانێت كورسییەكەی خۆی بۆلای دیكە بسوڕێنێ و لەگەڵ ئەوانەی پشتەوە قسە بكات و چاو و قاوە بخواتەوە. خاڵیكی جێگەی سەرنج لەو ئۆتۆمبێلەدا بوونی دوو شاشەی LED لە پشت و پێشەوەی ئۆتۆمبێلە بۆ دوو رەنگی شین و سپی دەگۆڕدرێن، ئەگەر سپی بێت مانای وایە شۆفێر لێیدەخوڕێت، بەڵام ئەگەر شین بێت بەو مانایە ئۆتۆمبێلەكە ئۆتۆماتیكی دەڕوات.
Top