هیدفۆنێكی زیرەك چاودێری دڵتان دەكات
گرنگیدان بە تەندروستی لەم یەك دوو ساڵەدا بۆتە خاڵی جێگەی سەرنجی بەرهەمهێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ، چونكە تەكنەلۆژیا وای كرد مرۆڤ بەرەو سستی جەستەیی و تەوەزەلی بڕوات، بۆیە دەبێت هەر لەو رێگایەوەش چارەسەرێك بۆ تەندروستی مرۆڤ بدۆزرێتەوە، كاتژمێرە هۆشمەندەكان، بازوبەندە سمارتەكان و لەم دواییەشدا هیدفۆنی هۆشمەند تارادەیەك ئەم هیوایە دەگێڕنەوە. هیدفۆنی ژیرۆكی parrot zik sport جگە لەوەی وەك هیدفۆنێك بۆ گوێگرتن لە مۆسیقا سوودی لێوەردەگیرێت، هەستەوەری لیدانی دڵ، هەنگاو ژماردن، تەنانەت بە جۆرێك كە چەند هەنگاو بەپێی چەپ و چەند هەنگاو بەپێی راست رۆیشتووی، خێرایی رۆیشتن و بەرەو بەرزایی سەركەوتن گشت ئەوانە لەو هیدفۆنەدا هەیە و كە بە بلوتوس زانیارییەكان بۆ مۆبایل بەڕێ دەكات، هیدفۆنەكە 8 مایكرۆفۆنی تێدایە، كە تەنیا دوو دانەیان بۆ قسەكردن و شەشەكەی دیكە بۆ سڕینەوەی دەنگ و دەنگی زیادەیە..
