یارییە ئەندرۆییەكان بە سێ رەهەندی ببینە
حەز دەكەی یارییەكانی سەر مۆبایلەكەت بە سێ رەهەندی 3D ببینی؟ كۆمپانیای چینی snail كە چالاكییەكانی لە بواری پەرەپێدان و پێشخستنی گەیمنیكە، ئامێرێكی داهێناوە بۆ ئەوەی كە بەكارهێنەر بتوانێت یارییەكانی ئەندرۆیدی سەر تەبلێت یان مۆبایلەكەی بە شێوەی سێ رەهەندی ببینێ. ئامێرەكە خێرایی 2.2 گیگاهێرتزە و كوالیتی نیشاندانی 1080ە. جگە لە یاری ئەلكترۆنی بۆ نیشاندانی فیلمیش دەگونجێت.
