بازووبه‌ندێكی سمارت فیلم ریكۆرد ده‌كات
له‌كاتی سه‌یركردنی فیلمێكی خۆشدای، یان سه‌یركردنی یاری تۆپی پێدای، به‌ڵام به‌هۆی ماندووییه‌ته‌وه له‌ناكاو خه‌وت لێده‌كه‌وێت و ئیدی ئه‌و فیلمه‌ی كه سه‌یرت ده‌كرد، نایبینیه‌وه.. له‌مه‌ولا له‌كاتێكی وادا بۆخۆت بنوو و خه‌مت نه‌بێت مه‌چه‌كبه‌ندی kipstr ئه‌وكاته‌ی كه خه‌وت لێكه‌وت فه‌رمانێك ده‌دات به ریسیرڤێره‌كه كه فیلم، یان به‌رنامه‌كه ریكۆرد بكات. مه‌چه‌كبه‌نده‌كه له‌لایه‌ن دوو گه‌نجی به‌ریتانی بەرهەمهاتووە، هه‌سته‌وه‌رێكی تێدایه كه تێده‌گات چ كاتێك بەكارهێنه‌ره‌كه‌ی خەوتووە.
