فلاش میمۆریش ركابەری بۆ پەیدا بوو

فلاش میمۆریش ركابەری بۆ پەیدا بوو
فلاش میمۆریش ركابەری بۆ پەیدا بوو
فلاش میمۆری بۆ راگواستن و هەڵگرتنی داتاكان هەتا ئێستا بێ ركابەرە، چونكە هەم بچووكە و كێشی كەمە و هەم داتایەكی زۆریش لەخۆیدا هەڵدەگرێت، بەهۆی كێبڵێكی تایبەتەوە دەتوانرێت داتاكان لە مۆبایلەوەش بگوازییەوە، تۆشیبا ركابەرێكی نوێی بۆ فلاش میمۆری داناوە، ئامێرێك بچووك لە شێوەی فلاش میمۆرییە و بە transferjet ناسراوە، ئەم ئامێرە تەنیا بۆ بەرهەمەكانی ئەپڵ وەك ئایفۆن، ئایپاد و ئایپۆد دەگونجێت، لە رێگەی سیستەمی وای-فای یەوە بە خێراییەكی زۆر داتاكان رادەگوێزێت. خێراییەكە دەگاتە 375 میگابایت لە چركەیەكدا.
Top