كەمەربەندێكی ژیرۆك ئاگاداری تەندروستی بەكارهێنەرەكەیەتی
كەمەربەند ئەوەی كە پێی دەگوترێت (قایشی پانتۆڵ) هەتا ئێستا قایشێك بووە و بەس، بەڵام لەمەولا كەمەربەندی دیجیتالیش دەكەونە بازاڕەوە، كە تەنیا كاری راگرتنی پانتۆڵ نییە، بەڵكو چاودێری تەندروستی بەكارهێنەرەكەی دەكات، كەمەربەندی زیرەكی Belty بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی خۆی رێك دەخات و كاتێك بەكارهێنەرەكەی كێشی كەم یان زۆر دەبێت ئاگاداری دەكاتەوە. لەگەڵ مۆبایل یان تەبلێت لە رێگەی ئەپلكەیشنەوە پەیوەند دەدرێت. كاتێك بۆ یەكەمجار قایشەكە دەبەستی سایزی ناوقەد واتە كەمەرتی پێدەدەی بۆیە هەركاتێك ژمارەی كەمەرت زیاد یان كەمی كرد ئاگاداری بەكارهێنەرەكەی دەكاتەوە. هەروەها ئەگەر هەستی بەوەی كرد بەكارهێنەرەكەی زۆر دانیشتووە، هۆشداری دەدات و رادەگەیەنێ كە پیاسەیەك بكە.
