ته‌كنه‌لۆژییه‌كی نوێ گــــۆڕان به‌سه‌ر كیبۆردا دێنێت
كیبۆرد واته ته‌خته‌ی دوگمه‌كان و گرنگترین ئامیری كۆمپیوته‌ر، كیبۆرد له بواری توانایی و شێوازی كاركردنیان یه‌ك جۆرن، به‌ڵام له باری جۆریه‌تیيه‌وه گه‌لێكن، كیبۆردی له‌مسی، كیبۆردی مه‌جازی، كیبۆردی له‌یزه‌ری و...تاد.. پیتی سه‌ر دوگمه‌كانی كیبۆرد زۆر جاران به ویستی به‌كارهێنه‌ر نییه، واته ئه‌و نووسینه‌ی له‌سه‌ر دوگمه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستیه‌تی یه‌ك ناگرێته‌وه، بۆیه زۆرجاران به‌كارهێنه‌ر به پیتێكی دیاریكراو ده‌نووسێ و به (تیپ)ێك له دوگمه‌كه‌ی ده‌دات.. كیبۆردێكی نوێ به‌ناوی jaasta كه له‌م دواییانه‌دا هاتۆته بازاڕه‌وه، توانای ئەوەی هەیە نووسینی سه‌ر دوگمه‌كه بگۆڕێ. ته‌نانه‌ت بەكارهێنەری ئەو كیبۆردە ده‌توانێ شێوازی چنینی پیته‌كانیش به پێی ویستی بگۆڕێت، جگه له‌وه‌ش ده‌كرێت هێما و وێنه‌ش به دوگمه‌كانه‌وه زیاد بكرێت.
