شاكلیلێك بۆ كردنەوەی گشت قفڵ و پاسۆردەكان
پاسۆرد واتە كلیلی كردنەوەی دەرگا مەجازییەكان، پەسۆرد پێكدێت لە چەند كاراكتەرێك جا پێت بێت، یان ژمارە، یان هێما، دەرگا مەجازییەكان وەك دەرگای ماڵی فەیسبووك، یان ئیمێل، یان حسێبە بانكییە ئەلكترۆنییەكان تەنیا بە پەسۆرد دەبنەوە. بەڵام ئایا ئامێرێك هەیە هەم بتوانێت دەرگای قفڵی واقیعی و هەم دەرگای قفڵی مەجازی بكاتەوە؟ بەڵێ ئامێری Everykey كە وەك مەچەكبەندێك لە دەست دەخرێت، كە جگە كردنەوەی دەرگای ئۆتۆمبێل و سویچی مۆتۆرسكلیت، دەتوانێت بە ئاسانی پاسۆردی مۆبایلە هۆشمەندەكان، تەبلێت یان كۆمپیوتەریش بكاتەوە. مەچەكبەندی ناوبراو لەیەك كاتدا هەم شوێنی كلیلی دەستی و هەم پەسۆردەكان دەگرێتەوە و قفڵی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان لەمەودای 3 مەتری دەكاتەوە. هەروەها بۆ هەڵبوون و كوژانەوەی ئامێرەكان، دەرگای پاركینگ و دەرگای ئۆتۆمبێلیش سوودی لێوەربگیرێت خاڵی جێگای تێڕامان لەو دەستبەندەدا ئەوەیە بەهۆی سیستەمێكی پێشكەوتوو، لێدانی دڵ دەكاتە جێگرەوەی پاسۆرد. Everyky بۆ سیستەمی ماك، ویندۆز و ئەندرۆید دەگونجێت، دەستبەندەكە بە ئاو تەڕ نابێت، و حەوت رەنگی هەیە. باترییەكەشی هەتا مانگێك دانابەزێت. ئەگەر مەچەكبەندەكەشت بزر بوو دەتوانی لەسەر سایتی بازووبەندەكە، كەپێشووتر ئەكاونتی تایبەتیت بە خۆت كردۆتەوە مەچەكبەندەكە لە چالاكی رابگری.
