مانگ و نیوێك شەحنی دانابەزێت

مانگ و نیوێك شەحنی دانابەزێت
مانگ و نیوێك شەحنی دانابەزێت
لەپەنا كارایی و كامێرای باش و شاشەی تەنك، دانەبەزینی شەحنی باتریش بۆ ئامێرە دیجیتالییەكان وەك خاڵێكی باش سەیر دەكرێت، كەم مۆبایل هەیە بتوانێت هەفتەیەك شەحن لەخۆیدا رابگرێت، بەڵام مۆبایلی Lenovop70 لەم جۆرانە نییە، ئەم مۆبایلە شاشەكەی 5 ئینجە، باترییەكەی 4000میلی ئەمپێرە. بەهۆی ئەم باترییەوە مۆبایلەكە هەتا 46 رۆژ لەحاڵەتی ستاندبای دەتوانی خۆڕاگرێت و لەكاتی قسەكردن و بەكارهێنانی بەردەوامیشدا زیاتر لە دە رۆژ خۆی رادەگرێت. رامی مۆبایلەكە یەك گیگابایتە، میمۆری ناوخۆی 8 گیگایە و میمۆری دیكەشی بۆ داندەنرێت. بەڵام پێتان سەیر نەبێت كە مۆبایلەكە چینییە و هەربۆیە وەك زۆربەی مۆبایلەكان دوو سیم كارت دەخوێنێتەوە.
Top