ئینته‌رنێت له هه‌موو شوێنێكی جیهان
ئینته‌رنێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆته پێداویستییه‌كی گرنگی ژیان، ئینته‌رنێت شوێنی رادیۆ و رۆژنامه و تیڤی و ته‌له‌فۆن و.... تاد گرتۆته‌وه. هه‌رچه‌نده ئێستاش زیاتر له چوار ملیار كه‌س له جیهاندا به‌و جۆره‌ی پێویسته هێڵی ئینته‌رنێتیان نه‌گه‌یشتۆتێ، گه‌لێك ئامراز و سیسته‌م هه‌ن بۆ گه‌یاندنی هێڵی ئینته‌رنێت، یه‌كێك له‌م ئامێرانه كه ده‌توانێت هێڵی ئینته‌رنێت بگوازێته‌وه، ئامێری lantern ـه، كه ئینته‌رنێت له رێگەی شه‌پۆله‌كانی مانگی ده‌ستكرده‌وه وه‌رده‌گرێت. ئامێره‌كه به‌رده‌وام شه‌پۆڵه رادیۆییه‌كان كه مانگه ده‌ستكرده‌كان به‌ڕێی ده‌كه‌ن وه‌رده‌گرێ، پاشان ئه‌م شه‌پۆڵانه ده‌كاته فایلی دیجیتالی وه‌ك لاپه‌ڕه‌ی ده‌ق، كتێبی ئه‌لكترۆنی، پڕۆگرام، ڤیدیۆ و وێنه... ئامێری “لێنترن” به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه‌ش شه‌حن ده‌بێته‌وه و پێویستی به شه‌حنی دیكه نییه.
