مۆبایلەكەت بكە بە كۆمپیوتەری سەرمێز

مۆبایلەكەت بكە بە كۆمپیوتەری سەرمێز
مۆبایلەكەت بكە بە كۆمپیوتەری سەرمێز
لەگەڵ ئەوەیدا مۆبایلە زیرەكەكان توانای لێكدانەوەو ئەنجامدانی گەلێك ئەركیان هەیە و بەقەد كۆمپیوتەرێك ئەرك ئەنجام دەدەن، بەڵام هێشتاش جێگای كۆمپیوتەریان نەگرتۆتەوە. ئەگەر دەتەوێ بە جددی مۆبایلەكەت بكەی بە كۆمپیوتەری دیسكتۆپ، پێویستت بە ئامێرێكە كە پێی دەگوترێت (Andromium).
ئێستاكە ئەگەر یەكێك بیەوێت مۆبایلە هۆشمەندەكەی خۆی بكات بە كۆمپیوتەری سەرمێز، دەبێ (root)ی بكات، بەڵام ئامێری ناوبراو رێگەكەت بۆ ئاسان دەكاتەوە. هەرچەندە ئەمە یەكەم ئامێر نییە كە ئەم ئەركە ئەنجام دەدات، پێشووتریش مۆتۆرلا ئامێرێكی لەم شێوەیەی بەرهەم هێنابوو، بەڵام تەنیا لەگەڵ مۆبایلەكانی خۆی دەگونجا.
Top