بۆ گشت ئەركەكان دوگمەیەك بەسە

بۆ گشت ئەركەكان دوگمەیەك بەسە
بۆ گشت ئەركەكان دوگمەیەك بەسە
گەر رۆژێك لە رۆژان دوگمەیەك هاوشێوەی دوگمەی قەمسەڵە هەموو ئەركێكی ئامێرە هۆشمەندەكان ئەنجام بدات، سەرسام مەبە. چونكە دوگمەی flic ئەو دوگمەیەیە بەهۆیەوە دەتوانرێت، وەڵامدانەوە بە پەیوەندییەكانی مۆبایل، كوژاندنەوەی گلۆپەكانی ماڵەوە، كردنەوەی دەرگا، وێنەگرتن بە كامێرا، نزمكردن و بەرزكردنەوەی دەنگی ئامێرەكانی ماڵەوە ئەنجام بدات. دوگمەی (فلیك) لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ios دەگونجێت و دەكرێت ئەركێكی دیاریكراوی پێ بسپێردرێت، بۆ نموونە داگرتنی یەكجار كارێك ئەنجام دەدات و دووجار و سێ جار ئەركێكی دیكە، یان جارێك داگرتن و دەست هەڵنەگرتن ئەركێكی دی جێبەجێ دەكات.
دوگمەی ئاماژە بۆ كراو، لە سیستەمی بلوتوس كەڵك وەردەگرێت و لە مەودای 50 مەتریش كار دەكات. دوگمەكە بە لەزگەیەك بەو شوێنەی مەبەستتە دەنووسرێت.
Top