دۆڵابی جلوبه‌رگیش بوو به زیره‌ك
كاتێك قاته نوێیه‌كه‌ت ده‌خه‌یه ناو دۆڵابه‌وه، یان كراس و پانتۆره‌كه‌ت له كه‌نتۆر ده‌خه‌ی، هه‌م قه‌دی ئۆتۆیان ده‌شكێ و هه‌م خۆشیان ده‌گه‌چڵێن، له‌مه‌ولا له‌سایه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای نوێوه پێویست ناكات نیگه‌رانی ئه‌م وه‌زعه بێ، كۆمپانیای LG ئامێری رێكخستنی جلوبه‌رگی به‌ناوی styler به‌رهه‌م هێناوه كه ڤێرژنی دووه‌می ئه‌م ئامێره له ساڵی 2015دا ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
ستایله‌ر خۆی جل شۆر نییه، به‌ڵام هه‌میشه جله‌كان به پاكی راده‌گرێت به جۆرێك كه هیچ جلشۆرێك ئه‌مه ناكات، ستایله‌ر دۆلاب یان كه‌نتۆره.. به‌هۆی هه‌ڵمه‌وه جله‌كان له بۆنی ناخۆشی وه‌ك جگه‌ره، بۆنی خواردن و خواردنه‌وه‌كان ده‌پارێزێ، جگه له‌وه‌ش بۆنێكی خۆشیشیان لێده‌دات. كاتێك هه‌ڵمی لێده‌دا به ئارامی جله‌كان راده‌وه‌شێنێ و گنج و لۆچیان ناهێڵێ.
