دڵەڕاوكێ و نیگه‌رانیت به‌و ئامێره بسپێره
ساڵی 2014 ئه‌گه‌ر بۆ جیهانی سیاسه‌ت و بۆ ئێمه‌مانان زۆر ساڵێكی باش نه‌بووبێت، بۆ جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م ساڵێكی به خێر و بێر بووه، له‌م ساڵه‌دا كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م زۆر گرنگیان به ئامێری ته‌ندروستی مرۆڤداوه، مه‌چه‌كبه‌نده هۆشمه‌نده‌كان كه به زۆری ئه‌ركیان ئاگاداركردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی مرۆڤ بووه، په‌ره‌یان سه‌ند. ئامێری spireیش هه‌ر له خزمه‌تی ته‌ندروستی مرۆڤدایه، به‌ڵام ته‌ندروستی رۆحی و ده‌روونی نه‌ك ته‌ندروستی جه‌سته‌یی كه به زۆریش ئه‌م دووبه‌شه پێكه‌وه له په‌یوه‌ندیدان. ئه‌ویش ئاگاداربوونه له سترێس و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ، ئامێره‌كه به جلوبه‌رگی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌یه‌وه هه‌ڵده‌واسرێ كاتێك تێده‌گات كه تووشی نیگه‌رانییه‌كی زۆر بووه له رێگه‌ی ئه‌پلكه‌یشنێكه‌وه كه به مۆبایله‌وه په‌یوه‌ند دراوه خاوه‌نه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه. spire پزیشكێك نییه چاره‌سه‌رت بكات، به‌ڵام ئاگادارت ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌نده خه‌فه‌ت مه‌خۆ، هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵكێشه و ئارامی خۆت بپارێزه.
