پرینتەرێكی باش بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكان
مۆبایل شوێنگرەوەیەكی باشی كامێرای دیجیتاڵییە، هەندێك كامێرای مۆبایلە هۆشمەندەكان لە كامێرایەكی ئاسایی وێنەگرتن زۆر سەركەوتووترن، لەگەڵ ئەو پەرەسەندنەی تەكنەلۆژیای نوێش بۆ سەیركردنی وێنەكان لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆن، كۆمپیوتەر، تەبلێت، مۆبایل، كەچی هێشتاش وێنەی چاپ واتە وێنەی سەر كاغەز چێژ و گرنگی خۆی هەیە، گەر نیازت هەیە لەگەڵ ئەو ساتەی وێنە دەگرێ هەر ئەوكاتە وێنەكەت چاپ بێت وەك وێنە كامێرای پلۆراید، ئەوە دەتوانن پرینتەری بچووكی Prynt كە هەم وەك پارێزەرێكی مۆبایلیش دەگونجێت سوود وەربگرن. شێوازی وێنەگرتنی كامێراكە زۆر ئاسانە، تەنیا دەتوانی كلیك لەسەر دوگمەیەكی تایبەت بكەی، یان بچیتە ناو وێنەكانی خۆت و كام وێنەت حەز لێیە پرێنتی بكە و تەنیا لە ماوەی یەك خولەكدا وێنەكەت لەسەر كاغەز چاپ دەبێت.
