سامسۆنگ و ته‌نـكترین لاپ‌تۆپ
ته‌نكتر، سووكتر، به‌هێزتر و.. تاد ئه‌م ده‌سته‌واژانه له ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌دا به مانای تایبه‌تمه‌ندی باش دێن، بۆیه كۆمپانیاكان له ركابه‌ریدان ئامێره دیجیتالییه‌كانیان وه‌ك مۆبایل، ته‌بلێت، كامێرا، لاپ‌تۆپ، سووكتر، یان باریكتر بكه‌نه‌وه.. له‌م دواییه‌دا سامسۆنگ به وته‌ی خۆی نوێترین لاپتۆپی به‌رهه‌مهێناوه كه سووكترین لاپ‌تۆپ دێته ئه‌ژمار.
لاپتۆپی جۆری ATIV book 9 كه كێشه‌كه‌ی ته‌نیا 950 گرامه و له كیلۆیه‌كیش كه‌متره و بارستاییه‌كه‌شی ته‌نیا تۆزێك له سانتیمه‌ترێك زیاتره به شاشه‌یه‌كی 12 ئینجییه‌وه خسته بازاڕه‌وه. له لاپتۆپی ناوبراودا پرۆسێسه‌ری جۆری core Mی تێدایه، كه وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌پلیش له‌م پرۆسیسه‌ره سوود وه‌رده‌گرێت. تایبه‌تمه‌ندی باشی لاپتۆپه‌كه هه‌ر له ته‌نكی و كه‌م كێشی دا نییه، به‌ڵكو كوالیتی نیشاندانیشی گه‌لێك به‌رزه، كورد گوته‌نی له ئاوێنه‌ش جوانتر نیشان ده‌دات.. باتری لاپتۆپه‌كه هه‌تا ده كاتژمێر دانابه‌زێت ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌یه.
جگه له لاپتۆپی ناوبراو سامسۆنگ كۆمپیوته‌رێكی All in one واته هه‌موو پارچه‌كان له‌یه‌كدا به‌ناوی ATIV one 7 خسته بازاڕه‌وه، كۆمپیوته‌ره‌كه پرۆسیسه‌ری جۆری Core i5ی تێدایه، رامه‌كه‌ی هه‌شت گیگابایته و هارده‌كه‌ی ترابایتێكه.. شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه 27 ئینجه، یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه‌شه كه شاشه‌كه‌ی چه‌ماوه‌یه.
