شێوازێكی نوێ بۆ خانووی سمارت
كۆمپانیای دی- لینك (هاب)ێكی نوێی بۆ هۆشمەندكردنی ئامێرەكانی خانوو بەرهەم هێناوە، (هاب)ـەكە ناوی DCH-G020ـەیە و ئەم هابە دەتوانێت گشت كەرەسە و ئامێرەكانی ماڵەوە لە رێگەی شەپۆلی Z یا Zave بناسێنێ و پێكەوەیان ببەستێتەوە. Z wave سیستەمێكە هاوشێوەی سیستەمی وای- فای و بلوتوس. بەهۆی سیستەمی ناوبراو رووناكی ماڵەوە، هەستەوەری پێوانەی گەرمی، كامێراكانی چاودێری و كۆنترۆڵی دەرگا و پەنجەرەكان دەبنە هۆشمەند. جگە لە سیستەمی ناوبراو- سیستەمی وای-فایش دەخوێنێتەوە. سیستەمی ئاماژە بۆ كراو راستە سەركەوتنێكە بۆ جیهانی تەكنەلۆژیای سەردەم، بەڵام هێندەی دی مرۆڤ بەرەو سستی و تەمبەڵی جەستەیی هان دەدات.
