درۆزنه‌كان ئاگاتان له‌خۆتان بێت!
چه‌ندین ساڵ ده‌بێت ئامێری لێكجیاكردنه‌وه‌ی درۆ و راستی له بنكه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی وڵاتان سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، ئێستا نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م ئامێرانه كه له وڵاتی ژاپۆن به‌رهه‌م هاتووه، بریتییه له هیدفۆنێك كه له‌سه‌ر دڵ داده‌نرێت، به لێكدانه‌وه‌ی دڵ درۆ، یان راستی لێكجیا ده‌كرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر لێدانی دڵی مرۆڤه‌كه ئاسایی بوو، چرای سه‌وز هه‌ڵده‌بێت، به‌مانای راستگۆیی كه‌سه‌كه دێت، چرای زه‌رد به‌مانای ئه‌گه‌ری درۆی تێدایه. ئه‌گه‌ر لێدانی دڵ نۆرماڵ نه‌بێت، چرای سوور لێده‌دات كه به مانای درۆزنی دێت.. دروست وه‌ك چرای تراف لایت. ئامێری polygraph به لێدانی دڵ، زه‌ختی خوێن و هه‌ناسه‌دان ئه‌گه‌ری درۆ و راستی كه‌سه‌كه ده‌رده‌خات.
