ته‌بلێتێك شوێنی ته‌له‌ڤزیۆن ده‌گرێته‌وه
پێچه‌وانه‌ی ته‌بلێته نوێیه‌كان كه شاشه‌كه‌یان له 13 ئینج تێناپه‌ڕێ، تۆشیبا ته‌بلێتی جۆری TT301 له قه‌واره‌ی 24 ئینجدا و به كێشی 4 كیلۆ خسته‌بازاڕه‌وه، ته‌بلێته‌كه ده‌كرێت وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆنێكی بچووك، یان وه‌ك مۆنیتۆرێك بۆ كۆمپیوته‌ر سوودی لێوه‌ربگیرێت. ته‌بلێته به‌هێزه‌كه كوالیتییه‌كه‌ی فول ئیچ دییه، یه‌كه‌ی لێكدانه‌وه‌ی 1 گیگاهێرتزه، رامه‌كه‌ی 1.5 گیگابایته، هه‌روه‌ها میمۆرییه‌كه‌ی 16 گیگابایته، بلوتوس و وای فای هه‌یه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ كه له‌م ته‌بلێته‌دا هه‌یه، بوونی ریمۆت كۆنترۆڵ و دانانی كێبڵی HDMI بۆ په‌یوه‌ندیدان به ته‌له‌ڤزیۆنی هه‌یه، ته‌بلێته‌كه بۆ وانه وتنه‌وه به سووده.
