تەبلێت- ئولترابووكی ئێل جی

تەبلێت- ئولترابووكی ئێل جی
تەبلێت- ئولترابووكی ئێل جی

كۆمپانیای LG تەبلێت ئۆلترابووكێكی نوێنی بەرهەم هێنا كە دەكرێت بڵێین وەك ركابەرێكی جیدی بۆ سێرڤێس پرۆ3 دێتە ئەژمار. تەبلێت ئۆلترابووكەكە بەناوی Tab book duo ناسراوە، شاشەكەی 10 ئینجە و لە جۆری IPSیە. كێشی ئەم تەبلێتە بە تەنیا 530 گرامە، بەڵام بە كیبۆردە بلوتوسەكەوە 792 گرامە. تەبلێتی – ئولترابوكی ناوبراو ستاندێكی لەگەڵدایە كە دەتوانی بەویستی خۆت رێكی بخەی. سیستەمی ویندۆز 8ی لەسەرە، پۆرتێكی usb3 و پۆرتێكی HDMI لەسەرە، باترییەكەی هەتا 11 كاتژمێر دانابەزێت.
Top