تەلەڤزیۆنە چەماوەكان
ساڵی رابردوو دوو كۆمپانیای كۆری (سامسۆنگ و ئێل جی) هەوڵیاندا گۆڕانكاری بەسەر شاشەی تەلەڤزیۆندا بێنن و لەو شێوە كلاسیكیەی كە هەیەتی واتە تەخت، شێوەی نیمچە بازنەیی پێبدەن، ئەم تەكنەلۆژییە نوێیە دەكرێت وەك گۆڕانكارییەكی جددی لە جیهانی تەلەڤزیۆندا سەیر بكرێت، هەرچەندە هەتا ئێستاش بەو جۆرەی پێویستە پێشوازی لێنەكراوە، بەڵام دەكرێ لە ساڵی 2015 دا بە بەرفرەیی لە جیهاندا بڵاوبێتەوە.
