كاتژمێری هۆشمهندی moto 360
كاتژمێرە هۆشمەندەكان رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبن، لەناو كۆمپانیاكاندا ركابەرییەكی جددی هەیە، بەڵام لە ساڵی 2014دا لەهەموویان سەركەوتووتر، كاتژمێری مۆتۆ 360ی مۆتۆرلایە. كاتژمێرەكە راست لە كاتژمێرە كلاسیكیەكان دەچێت، بەڵام ژیرۆك و سمارتە. كاتژمێری هۆشمەند بەر لەهەموو شتێك دەبێت كاتژمێر بێت، كات نیشان بدات، جوان و سەرنجڕاكێش بێت، كۆمپانیاكانی دیكە ئەم خاڵانەیان بەرچاو نەگرتبوو، ئەوان زیاتر بیریان لە هۆشمەندی دەكردەوە. بەڵام مۆتۆرلا بە بەرهەمهێنانی مۆتۆ 360 سەلماندی كە پێشەنگە و بەهۆی كێبڵی مایكرۆ یوئێس بی شەحن دەبێتەوە.
