ماوسێك بە ستایلێكی جیاوازتر
ماوسەكان هەر رەنگ و جۆرێكیان هەبێت و چەند دوگمە و فەرمانی جیاوازیان هەبێت، زۆرتر بە یەك ستایلن، ئەویش ئەوەیە كە هەمووتان بەكارتان هێناوە، لە شێوەی مشكێكە و زۆرترینان دوو دوگمەی لای راست و چەپیان هەیە لەگەڵ تۆپێك لەناوەند كە بە پەنجە دەسووڕێت، كەچی ماوسی جۆری Evoluent VerticalMouse 4 لەگەڵ ماوسەكانی دیكە ستایلەكەی جیاوازە، جیاوازییەكەش لە دوگمەكانیدایە كە لەبری لە خوارەوە و بەشێوەی ستوونی بن، لەسەرەوەن و بەشێوەی ئاسۆیین. كاتێك دەست دەخەیە سەر ماوسەكە وەك ئەوەیە كە تۆقە لەگەڵ كەسێكی دیكە بكەی، بەمجۆرە پەنجەكان كەمتر ئازار دەبینن و بەكارهێنەر زاڵترە بەسەر ماوسەكەدا.
