خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ له فه‌یسبووكه‌وه
هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی به تۆڕه‌كه‌ی خۆیه‌وه زیاد كرد، به‌هۆی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌توانيت به‌دوای ئه‌و ستاتۆتنووس و وێنه و بابه‌ت و ڤیدیۆییدا بگه‌ڕێی، جگه له‌و خزمه‌تگوزارییه خزمه‌تگوزاری به “گراف سێرچ”یش هه‌ر ماوه.
فه‌یسبووك ده‌ڵێت: تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كه له‌سه‌ر داخوازی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك دانراوه، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه 9 مانگی خایاندووە و تاقیكاری له‌سه‌ر كراوه و پاشان دانراوه. ئیدی له‌مه‌ولا به ئاسانی ده‌توانی ڤیدیۆ و وێنه و نووسینه‌كانی پێشووت بدۆزیته‌وه.
