لە 2015دا جیهانی كۆمپیوتەر گۆڕانكارییەكی گەورە دەبینێت
ساڵی 2015دا جیهانی تەكنەلۆژی بەگشتی و جیهانی تەكنەلۆژیای دیجیتالی بەتایبەتی كۆمپیوتەر گۆڕانێكی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت، لێرەدا چەند گۆڕانكاڕییەك باس دەكەین كە لەساڵی 2015دا روو دەدەن.
له 2015دا لاپتۆپه‌كان بێ وایه‌ر شه‌حن ده‌بنه‌وه: ده‌كرێ به ساڵی 2015 بڵێین مه‌رگی وایه‌ر، چونكه زۆربه‌ی شته‌كان وایه‌رله‌یس ده‌بن، پێویست ناكات لاپتۆپه‌كه‌ت، كامێراكه‌ت، مۆبایله‌كه‌ت به كێبڵێك شه‌حن بكه‌یه‌وه.. لاپتۆپه‌كه‌ت له‌سه‌ر مێزێ دابنێ و خۆی شه‌حن ده‌بێته‌وه. كۆمپانیای ئه‌نته‌ل له‌مێژه خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێ، ئه‌م كۆمپانیایه نیازی هه‌یه ته‌كنه‌لۆژیای بێ وایه‌ر بۆ رستۆران، كۆفی نێت و هوتێل و فڕۆكه‌خانه‌كان دابنێ.
مۆنیتۆره وایه‌رله‌یسه‌كان: له‌لای كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت وایه‌رێك هه‌یه كه په‌یوه‌ندی كۆمپیوته‌ر به شاشه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بۆ هه‌ر شتێك ده‌بێت وایه‌رێك هه‌بێت،، له ساڵی 2015دا پێویست ناكات شاشه و كۆمپیوته‌ر وایه‌ریان له‌ناودا هه‌بێت، كێبڵی HDMI و DIsplayport نامێنێ، لاپتۆپه‌كه‌ت له یه‌ك كاتدا ده‌كرێت له سه‌ر چه‌ندین شاشه سه‌یر بكه‌ی، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژییه بۆ خوێندنگه و شوێنه فێركارییه‌كان زۆر گرنگه. شاشه وایه‌رله‌یسه‌كان ده‌توانن له ته‌كنه‌لۆژیای WiGig بۆ وه‌رگرتنی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیی K4 بێ وه‌ستان سوود وه‌ربگرێت.
كۆمپوته‌ری سه‌رمێزی هۆشمه‌ند: ساڵی 2015دا كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نابێت، هه‌ر له ئێستاوه كۆمپانیای HP جۆرێك له‌م كۆمپیوته‌ره زیره‌كانه‌ی به‌ناوی Sprout به‌رهه‌م هێناوه. سپروت له دوو شاشه پێكهاتوه، یه‌كێك له شاشه‌كان له‌سه‌ر مێز و شوێنی كیبۆرد ده‌گرێته‌وه، كیبۆردیش دوگمه‌ی نابێت به‌ڵكو له رێگای پرۆژكتۆرێكه‌وه كه تیشكه‌كه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه ده‌توانی تایب بكه‌ی.
ته‌نكتر، خێراتر، باشتر و كاراتر: ئه‌مه دروشمه‌ی ته‌كنه‌لۆژییه دیجیتالییه‌كانی 2015دایه، لاپ‌تۆپ، ته‌بلێت، هایبرید، هه‌ر له ئێستاوه به‌ره‌و ئه‌م دروشمه هه‌نگاویان ناوه. ئه‌م گۆڕانكارییانه و زۆر گۆڕانكاری دیكه‌ش له ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالیدا روو ده‌ده‌ن، گۆڕانكارییه‌ك كه له ئێستاوه چاوه‌ڕانی ناكرێت..
